شما اینجا هستید
آرشیو هفته نامه » ژمارەی نوێی گۆڤاری لێکۆڵینەوە ڕەخنەیییە ئەدەبییەکان بڵاو کرایەوە

ەشی فەرهەنگ و هونەر- لە سەر ئەرکی زانکۆی کوردستان و بە بەشداریی کۆمەڵێک خاوەن قەڵەمی ئاکادیمی و پێداچوونەوەی دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە ژمارەی نوێی گۆڤاری لێکۆڵینەوە ڕەخنەیییە ئەدەبییەکان بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کرایەوە.

بەختیار سەجادی مامۆستای زانکۆی کوردستان و سەرۆکی بەشی کوردیی کۆلیژی ئەدەب و زمانی ئەو زانستگایە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند ژمارەی نوێی “لێکۆڵینەوە ڕەخنەییە ئەدەبییەکان” (بەهار و هاوینی ۹۹ی هەتاوی، ۲۰۲۰ی زایینی) بڵاو کرایەوە.

لەم ژمارەیەشدا، بێجگە لە سەروتار، ۱۲ وتاری کامڵی زانستیی توێژەرانی ناوەوە و دەرەوە لەگەڵ کورتەی فارسیی وتارەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

ئەم دوو-وەرزنامەیە یەکەمین و تاقە گۆڤاری زانستیی سەرتاسەری ئێرانه کە بە زمانی ئینگلیسی و سەبارەت بە ئەدەبی ئینگلیسی، ڔەخنەی ئەدەبی و تیۆری و لێکۆڵینەوەی فەرهەنگی دەردەچێ.

خاوەن ئیمتیازی ژورناڵەکە زانکۆی کوردستانە لە سنە و ئەندامانی دەستەی نووسەرانی لە کۆمەڵێ پسپۆڕ و کەسایەتیی ناسراوی ئەکادیمیک پێکهاتوون. لێژنەی هەڵسەنگاندنی وتارەکان بۆ هەر ژمارەیێک لە ۲۵ شارەزای بوارەکان پێک‌دێ و ۵ هەڵەچنی زانستی و ئەدەبی بە وتارەکاندا دەچنەوە.

ئەم گۆڤارە لە لایەن چەندین پێگەی ئاماژەکاری و ناوەندی نوانەسازیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە (وەک MLA لە ئەمریکا) نوانە کراوە. سەرجەم وتارەکانی گۆڤارەکە لە گووگڵ سکاڵێر و ئەکادیمیا دادەنرێن و بوونەتە خاوەنی سایتەیشن، واتە ئاماژەکاری. هەر کام لە وتارەکانیش خاوەنی DOIی تایبەت بە خۆیەتی.

  گۆڤاری “لێکۆڵینەوە ڕەخنەییە ئەدەبییەکان” لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئێرانەوە دانی‌پێدانراوە و لە دواهەمین نرخاندنی لێژنەی گۆڤارە زانستییەکانی وەزارتدا توانی ۷۳۷.۵ خاڵ بە‌دەست‌بهێنێ و وەک گۆڤاری زانستیی متمانەپێدراو پلەی “ب” مسۆگەر بکات و بەم شێوەیە لە لایەن وەزارەتەوە پەسەند و نوانە کرا.

 

سەرنج:

ئەم ژورناڵە بایەخیش دەداتە ئەدەبی بەراوردکارانە لە پێناوی ناساندن و شیکاریی وێژەی کوردی بە زمانی ئینگلیسی. بەندە وەک بەڕێوەبەری بەرپرسی گۆڤارەکە چەندین جار بانگەوازی چاپی وتارم دەربارەی زمان، ئەدەب، فەرهەنگ و ناسنامەی کوردی بە زمانی ئینگلیسی بڵاوکردۆتەوە. گۆڤارەکە لە لایەن گرنگترین ناوەندەکانی ئاماژەکاری و نوانەسازیی نووسینی زانستییەوە لە ئێران، تورکیا، ئەمارات، هیند، قەزاقستان، ئوستراڵیا و ڕووسیا دانی‌پێدانراوە. کەواتە، دەرفەتێکی باشە، بەڵام تا ئێستا هەر تەنها دوو وتارم بەدەست‌گەیشتووە!

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

ریگا انلاین |