بەشی جیهان- ڕۆژنامەی لوانت-ی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دەکات کە ئەمریکایش و ڕووسیاش خەیانەتیان لە کوردی سووریا کرد و دەنووسێت کوردەکان ئێستا نە بە ئەمریکا و نە بە ڕووسیا متمانەیان نییە. |
ڕۆژنامەی لوانت-ی بەریتانی لە شرۆڤەیێکدا باس لە دۆخی ناڕوونی پەیوەندیی کوردەکانی سووریا لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا دەکات وەکوو دوو زلهێزی تێوەگلاو لە قەیرانی سووریا و دەنووسێت: ئەو دوو وڵاتە بۆ ڕاکێشانی کورد ڕکابەری لەگەڵ یەکتر دەکەن.
گۆڤارەکە ئاماژە بەمە دەکات کە ئەمەریکا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکخستنی کوردانی سووریا پشتگیری لە ڕەوتە سەرکییە کوردەکانی سووریا کردووە و دەنووسێت: ڕووسیا دەستی لەسەر دەست دانەناوە و لەم ماوەدا هەوڵی داوە بۆ بەرەو پێش بردنی خواستەکانی خۆی لە سووریا کارتی کورد بەکار بێنێت.
ڕۆژنامەی لوانت ئاماژە بەمە دەکات کە ڕووسیا کوردەکانی عەفرینی هەمبەر هێرشی تورکیا بەجێ هێشت و ئەمەریکاش ساڵی ڕابردوو گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵ کرد کە هێرش بکاتە سەر گرێ سپی و سەرێ کانی؛ کوردانی سووریاش خەیانتی ئەم دوو وڵاتەیان لەبیرە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەشی داو بە پشتگیریی لۆجێستیکیی و سەربازیی ئەمەریکا لە هێزە کوردەکانی سووریا لە ساڵی ۲۰۱۴وە تا ئێستا و دەڵێت پەیوەندیی کوردی سووریا لەگەڵ ئەمەریکا ستراتێژیکتر لە پەیوەندەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ.
لوانت کێشەی سەرەکیی پەیوەندیی کورد لەگەڵ ئەم دوو زلهێزە بە ناڕوون بوونی بەرنامەکان و ستراتێژیەکانی دوو وڵاتەکەوە گرێدەدات و بەگوێرەی ئەم گۆڤارە نە ئەمەریکا و نە ڕووسیاش بەرنامەیێکی ئاشکرا و ڕوونیان بۆ مافی کوردی سووریا نییە و ئەمەش هەڵبژاردنی هاوپەیمانێکی بۆ کوردی سووریا دژوار کردووە./کوردپرس
- امیر ابراهیمی
- کد خبر 13021
- بدون نظر
- پرینت