شما اینجا هستید
آرشیو هفته نامه » ۳۸۹ هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ ۲۷ پارێزگای ئێران لە هێڵی سووردان

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ۳۸۹ حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە ۴۷ هەزار و ۸۷۴ حاڵەت.

 

ڕۆژی یەکشەمە ۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۹ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش ۱۲ هەزار و ۹۵۰ هاووڵاتیی دیکە لە ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە ۹۴۸ هەزار و ۷۴۹ حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ۳۸۹ حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە ۴۷ هەزار و ۸۷۴ کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ ۶۵۸ هەزار و ۲۹۲ کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

ریگا انلاین |