شما اینجا هستید
آرشیو هفته نامه » ۱۱۶ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا/ ۷ کەسی دیکەش گیانیان لە دەست دا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ۱۱۶ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە ۵۵۳ کەس.

 ڕۆژی شەمە ۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۹ دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا ۵۵۳ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ۱۱۶ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ۷ هاووڵاتیی دیکەش لەو ۲۴ کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە ۹۱۲ حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

ریگا انلاین |